دەزگای میتی تورکی: ئێمە بەرپرسی کەمپی مەخموورمان کوشتووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان میت تورکیا مەخمور


Sep 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا کەمپی مەخمووری بۆردومانکرد و ئەو کاتە میدیای نزیک لە پەکەکە رایانگەیاند، لە هێرشەکەدا سێ کەس برینداربوون، لە ئێستادا دەزگاى میتى تورکى، بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات:" کادرێکی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشتووە کە بەرپرسی کەمپەکەیە.

 دەزگای میتی تورکی، ڕونیکردۆتەوە"، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی مەخموور، ئازاد ئاکنجی بەئامانجگرتووە کە میت بە "بەرپرسی کەمپی مەخمور" ناوی دەبات و دەڵێت، لە هێرشەکەدا گیانیلەدەستداوە.

میت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئازاد ئاکنجی لە لیستی سووری ئەو کەسانە بووە کە ئامانجی میت بوون و هەنگاو بە هەنگاو بەدوایەوە بوون.

میت دەشڵێت، ئاکنجی لە ساڵی 2006وە چووەتە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی 2014وە چووەتە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2023شەوە بووە بە بەرپرسی کەمپی مەخموور.