ئێران:  ئیسرائیل بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی زیاتر بدات، وەڵامدانەوەمان توندتر و بەهێزتر دەبێت

(0) / / ئاسیا / ئێران عێراقچی ئیسرائیل ڕوانگە


Oct 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕی ئێکس ڕایگەیاند، ئێران "بەرگریی لە خۆی کردوە" لە دژی ئیسرائیل، و "کردەوەکەیان کۆتایی هاتووە" مەگەر ئیسرائیل بڕیاری "تۆڵەسەندنەوەی زیاتر" بدات.

ڕۆژی سێشەممە، تاران لە کاردانەوە بە کوشتنی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران، بارگرانییەکی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

عەراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوەی ئێران دژی ئیسرائیل "دوای ئەوە هات کە تاران بڕێکی زۆر خۆگرتنی خۆی بۆ ڕێگەدان بە ئاگربەست لە غەززە کردۆتەوە."

عەراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، "کارەکەمان کۆتایی هاتووە، مەگەر قەوارەی ئیسرائیل بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی زیاتر بدات. لەو سیناریۆیەدا وەڵامدانەوەمان توندتر و بەهێزتر دەبێت".
وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران پێشتر داوای له ئه نجومه نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه ته وه یه کگرتووه کان کردبوو که "ڕێوشوێنی بنیاتنان" بگرێته به ڕ بۆ ڕێگریکردن له هه ڕه شه کان بۆ سه ڕ ئاشتی و ئاسایشی ناوچه .

 بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئێران “ئەمشەو هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا و باجەکەی دەدات”، لە کاتێکدا دانیا هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتی: بڕیار دەدەین چۆن وەڵام بدەینەوە: کەی و لە کوێ و چۆن.

دانی دانۆن، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "کاردانەوەمان دەبێت، ئێرانیش بەم زووانە هەست بە دەرئەنجامەکانی ئەو کارانەی دەکات و وەڵامدانەوەکەش بە ئازار دەبێت".

 جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "گفتوگۆیەکی بەردەوام" هەیە سەبارەت بەوەی ئیسرائیل چۆن وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەداتەوە و "هێشتا دەرئەنجامەکانی بۆ تاران ڕوون نەبووەتەوە".

 بایدن لە کۆشکی سپییەوە زیادی کرد کە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسە دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکەی ئێران "پێدەچێت بێکاریگەر بێت".
 کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هێشتا کاریگەرییەکانی هەڵدەسەنگێنین، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل توانی بە هاوکاری ئەمریکا ڕووبەڕووی ئەم هێرشە ببێتەوە".