سەرۆك کۆمار پێشوازی له پارێزگاری واست دەکات
(0) /
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی دووشەممە 14-10-2024 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز محەمەد جەمیل ئەلمەیاحی پارێزگاری واست.
لە دیدارەکەدا پێشکەوتنی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری لە واست و تێڕوانین و پلانەکانی حکومەتی خۆجێی لەبوارەکانی شارستانی و خزمەتگوزاری و کشتوکاڵیدا تاووتوێکران.
بەڕێز سەرۆك کۆمار تەئکیدی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە پڕۆژەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان کردەوە، کە پێشکەش بە خەڵکی پارێزگاکە دەکرێت، لەگەڵ پێشخستنی دۆخی سەقامگیری و گەشەسەندن، کە پارێزگاکە بەخۆیەوە دەبینێت.
هەروەها داوایکرد پشتگیری و گرنگی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت و جەختی لەوە کردەوە، کە هەوڵەکان دوو هێندە بکرێن بۆ باشترکردنی واقیعی کشتوکاڵی لەو پارێزگایەدا.
لای خۆیەوە پارێزگاری واست باسێکی لەبارەی ئەو پرۆژانە پێشکەشکرد، کە تەواوکراون و ئەو پرۆژانەی لەجێبەجێکردندان لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووریدا، هەروەها ستایشی پشتیوانیی بەڕێز سەرۆك کۆماری کرد بۆ بایەخدانی بەواقیعی پارێزگاکان و پەرۆشیی بۆ پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی لەهەموو بوارەکاندا پێشکەشدەکرێن.
تێبينيێك بنێرە: