بارزانی: كۆتایی بەهاوپەیمانیكردن لەگەڵ "مافیا و تیرۆر" دەهێنین / دەبێ یەك پەرلەمان، یەك حكومەت و یەك هەرێم هەبێت

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە هەرێم بارزانی


Oct 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان،  لەدواین هەڵمەتی هەڵبژاردنی حیزبەكەی لە هەولێر رایگەیاند:"
دوای هەڵبژاردن كۆتایی بەهاوپەیمانیكردن لەگەڵ "مافیا و تیرۆر" دەهێنن و دەبێت یەك پەرلەمان و یەك حكومەت و  یەك هەرێم هەبێت.

وتیشی:" هەندێك كەس زمانی نزمیان لەبانگەشە بەكارهێنا بۆ راكێشانی پارتی بۆ ئەو ئاستە، بەڵام پارتی رانەكێشرایە ئەو ئاستە نزمە.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردسان، ڕونیشیکردەوە:" لەبەغدا كۆمەڵێك بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەرچوون و ئەو پلانەی دایاننابوو سەری نەگرت، بۆیە گرینگە كوردستان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی خەڵك حكومڕانییەكەی بەهەڵبژاردن دیاریبكات، ئاماژەی بەوەشكرد دوای هەڵبژاردن كۆتایی بەهاوپەیمانیكردن لەگەڵ "مافیا و تیرۆر" دەهێنن و دەبێت یەك پەرلەمان و یەك حكومەت و  یەك هەرێم هەبێت.

  مەسعود بارزانی، ئاشکرایشیکرد: ئەوانەی دەڵێن پارتی دەڕووخێنن پێشتر كەسانی زۆر لەوان بەهێزتر هەوڵیان داوە و پارتی هەر ماوە و داربەڕووە و ناڕووخێـت.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسی لەوەشكرد، ناوچەكە بەكاتێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت و لەگەڵ بەغدا لەهەوڵدان هەرێمی كوردستان و عێراق لەم رەوشە بەدوور بگرن.