ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا  یەکێتی یەکەم بێت، دیموکراسی و نان و کەرامەت بۆخەڵک دەگەڕێتەوە

(0) / / هەڵبژاردن / Rwange ڕوانگە کوردستان یەکێتی هەڵبژاردن


Oct 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، شیرین یونس، بەربژێر بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، لەسەر لیستی  یەکێتی  لەبارەی گرنگی و بایەخی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی کوردستانەوە، ڕایگەیاند:" هەموو هەڵبژاردنێک  گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە،  بەڵام ئەم هەڵبژاردنە زۆر تایبەتە و بارودۆخەکان بەتەواوی گۆڕاون، چونکە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە یەکێتی ڕگەی لە ئەنجامدانی لەتەزویر گرتووە و لەوەشگرنگتر ئەوەیە  یەکێتی ئەمجارە خاوەنی یەک سەرۆک و یەک بڕیارە و بڕیارەکانیش لەخزمەت خەڵک دایە."

وتیشی:"  ئەگەر خەڵک و یەکێتی یەکەمبن ئیتر دیموکراسی و نان و کەرامەت بۆخەڵک دەگەڕێتەوە، من پرسیارتان لێدەکەم ، دەنگێک ئەو سێ دەستکەوتەت بۆ مسۆگەر بکات بۆچی بەفیڕۆی بدەی؟"

شیرین یونس، ڕونیشیکردەوە:"  بەحوکمی ئەوەی یەکێتی لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاست سیاسەت دەکات و شەڕبەکەس نافرۆشێ و بەرژەوەندی میللەتەکەی ڕەچاو دەکات بۆیە یەکەم بونی یەکێتی دەبێتە زامنی ژیانێکی شەڕەفمەندانەو ئارام ، بۆیە یەکێتی لەپێناوی بەرژەوەندی خەڵک ڕێگایەکی ڕاست پەیڕەودەکات لەگەڵ بەغداو ئامانجی خۆسەپێنی و کەلە شەقی نییە بەڵکو بەدوای چارەسەر دا دەگەڕێت بۆ ژیانی خەڵک"

لەوەڵامی ئەوپرسیارەی کە ئایە ئەگەر دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتی نەبێت، ڕێگەدەدات بە پێکهێنانی حکومەت؟ شیرین یونس،بەربژێر بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، لەسەر لیستی  یەکێتی، ئاشکرایکرد:" پارتی حیزبێکی دواکەوتووە و هەموو کارتەکانی سوتاون ، ڕەنگە ئەمجارە یەکێتی بانگهێشتیان بکات بۆ ناو حکومەت، بەڵام زۆر بەلاوازی و هەرگیز جارێکی تر سەرۆکایەتی حکومەت نابیننەوە."