دەنگدانی تایبەت بەبێ ساختەکاری بەڕێوە دەچێت
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٤/١٠/١٨ دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان دەستی پێکرد و سەرۆکی کۆمیسۆن یش ڕایدەگەیەنێت پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن رایگەیاند:" پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تائێستا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت".
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن، دڵنیایشی دا بەهەمووان کە تائێستا ڕێژەی ساختەکاری سفرە و باوەڕناکەن بتوانرێت هیچ ساختەکارییەک ئەنجام بدرێت.
تێبينيێك بنێرە: