ژنان ھیچیان لە پیاوان كەمتر نیە و ڕۆژ بەڕۆژ ڕۆڵیان زیاتر دەبێت لە کایەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لە بارەی ڕۆڵ و کاریگەری ژنان لە کایەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، دڵپاک عبدالقادر محمد قادر ، بەربژێر بۆ پەڕلەمانی کوردستان باسی لەوەکرد:" لەھەموو بوارەكانی ژیان، ژنان پێویستی زۆریان بەیەك ھەیە وە كاندیدانی ژنیش بەھەمان شێوە پێویستیانبە ھاوكاری دەنگی ژنان ھەیە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بھێنن وبتوانن لەپەڕلەمان ڕای خۆیان ھەبێت وداوای مافەكانیان بكەن ھەتا زیاتر ھاوكاریان بن ئەگەری سەركەوتنی ژن بۆ پەڕلەمان زیاتر ئەبێت."
وتیشی:" ڕۆژ بەڕۆژ ڕۆڵی ژنان زیاتر ئەبێت لەپەڕلەمان و لەئاستی پۆستی حیزنی و ئیداری لەبەرئەوەی ژن ھیچی لە پیاو كەمتر نیە و توانای بیركردنەوەو بڕیار دانی ھەیە ،ئاستی ڕۆشنبیری ژنان لە بەرەوپێش چووندایە ،ئەمەش وا ئەكات ھەم كاندیان زۆر تر بێت ھەم دەنگدەر، ئاماژەی بەوەشکرد: داواكاری مافەكانی ژن لەوكاتەوە دەست پێ ئەكات كە مناڵەو خوێندكارە نابێت ھیچ شتێك ڕێگر بێت لە خوێندنیان وەدوای تەواو كردنی خوێندن ئەبێت ڕێگای بۆ خۆش بكرێت كار ی ھەبێت و خاوەنی ئابوری سەربەخۆی خۆی بێت ھاوكاری بكرێت بۆ دۆزینەوەی بەھرەكانی وەلەكاتی كار كردنی گێچەڵی پێ نەكرێت وە لەكاتی ھاوسەرگیری كردنی مافەكانی پارێزراو بێت وەك مارەیی و چۆنێتی ژیانی ھاوبەش وە ڕێگا نەدرێت لە تەمەنێكی مناڵی بە شو بدرێت وە لەكاتی كێشە كۆمەڵایەتیەكان و جیابونەوە وەرگرتنی نەفەقەو حەزانەی مناڵ پارێزگاری لە مافەكانی بكرێت ئەمانەو زۆر شتی تر..."
دڵپاک عبدالقادر، ڕونیشیکردەوە:" ژنان ئەبێت لە ھەموو بوارەكاندا دەست لەناو دەستی یەك ھاوكاری یەك بن بێ گوێ دانەبیروبۆچوونی سیاسی و فكری چونكە لەزۆر ڕوەوە كێشەكانیان و خەمەكانیان ھاوشێوەیە،لەبەر ئەوە كاندیدە ژنەكان پشت بە ژنان ئەبەستن دەنگیان پێ بدەن لەكاتی ھەڵبژاردنەكاندا بۆ ئەوەی لە داھاتودا كاری باشتر بۆ ژنان بكرێت، وتیشی:" وەك ئەزانین پەڕلەمان شوێنی یاسا دانانە ھەتا زمارەی ژنان زیاتر بێت لە پەڕلەمان ،زیاتر گوێیان لێ ئەگیرێت و پرۆژەكانیان جێ بەجێ ئەكرێت، هەروەها ئەگەر ژنان ڕۆڵی خۆیان بینی لە پەڕلەمان و جێ دەستیان دیار بوو ئەوا ئەبێتە ھاندەرێك بۆ ژنان بە گشتی كە متمانەیان بە خۆیان ھەبێت پارێزەری مافەكانی خۆیان بن"
دڵپاک عبدالقادر محمد قادر ، بەربژێر بۆ پەڕلەمانی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو:"دەنگدەرانی ژن ئەگەر متمانەی تەواویان بە كاندیدانی ژن نەبەخشن دوو ھۆكاری ھەیە؛
یەكەم/ئەو كاندیدە ژنە لە كۆمەڵگەو تەنانەت لەناو خزم و كەسەكانی پێشتر ھیچ خزمەتێكی نەكردوە و نەناسراوە وە ئەگەر ئەو كاندیدە ژنە پێشینەیەكی باش وكاراو پڕ خزمەتی ھەبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە متمانەی دەنگدەرانی ژن بەدەست ئەھێنێت
ھۆكاری دووەم/ئەو ژنانەی كە لە پەڕلەمان چالاكانە داوای مافی ژنانیان كردوە زۆر كەم بوون و زۆرینەیان تەنھا داواكاری حزبەكانیان جێ بەجێ كردوە ئەركی خۆیان وكوو ژن كەداوای مافەكانیان بكەن فەرامۆش كردوە
ئاشکراشیکرد:"پەڕلەمان شوێنی دانانی یاسایە ئەگەر لە پەڕلەمان ژنان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان نەبێت یان كەم بێت وكوو پێویست داواكاریەكانیان جێ بەجێ ناكرێت، بۆیە كاتێك كە پرۆژە یاسایەك تاوتوێ ئەكرێت لە پەڕلەمان كەتایبەت بێت بە ژنان ئەگەر پەڕلەمانتارێكی ژنی دڵسۆز و چالاك ئامادە بێت ئەوا نایەڵێت مافەكانی ژنان پێشێل بكرێت و بەھەموو ھێزێكێیەوە بەرگری لێ دەكات وەلەكۆتاییدا داواكارم ھەموو ژنان بەھەموو بیرو بۆچونە جیاوازەكانیانەوە لەداواكردن و پارێزگاری كردنی مافەكانیان یەكدەنگ بن بۆ بەدی ھێنانی ئامانجەكانیان."
تێبينيێك بنێرە: