تەنیا ئەو داتا و ئامارانە ڕاستن كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڵاو دەكرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - جومانە غەلای ڕایگەیاند: تەنیا ئەو داتا و ئامارانە ڕاستن كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڵاو دەكرێتەوە.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕونیکردەوە:" هەر كیانێكی سیاسی ئەنجام رابگەیەنێت، بە بەشێك لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەژماری دەكەین."
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند:" بۆ هەموو دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو هاوڵاتیانی كوردستان دووپات دەكەینەوە، ئەو ئەنجامانەی كە ڕۆژی شەممە 19/10/2024 لە لایەن گوتەبێژی كیانێكی سیاسییەوە بڵاو كرایەوە، هیچ راستیەكیان تێدا نیە. "
وتیشی:" دووپاتی دەكەینەوە كە تەنیا ئەو داتا و ئامارانە راستن كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڵاو دەكرێتەوە و بەدەر لەو داتا و ئامارانەی ئێمە، هەر كیانێكی سیاسی ئەنجام رابگەیەنێت، بە بەشێك لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەژماری دەكەین كە بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن، لە كاتژمێر 12ی شەوی 15 لەسەر 16/10/2024ەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگیراوە."
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕونیشیکردەوە:" داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە پابەند بن بە ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنەوە."
تێبينيێك بنێرە: