خانمی یەکەم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەنگی دا

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە دەنگدان کوردستان


Oct 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ناوەندی دەنگدانی ئامادەیی سەفینی کچان لەپارێزگای سلێمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا کرد و دەنگی دا.

خانمی یەکەم لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە دیموکراسییە. 
هەروەها خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوای لە رۆڵەکانی گەلی کورد کرد، کە مافی دەنگدانیان لەم پرۆسە دیموکراسییەدا هەیە، بەشداریی چالاکانە بکەن و مافی خۆیان بۆ دەنگدان پەیڕەو بکەن و ئەو نوێنەرانەی خۆیان هەڵبژێرن، کە خواست و داخوازییەکانیان بۆ ژیانێکی باشتر و خزمەتگوزاری باشتر بەدیدەهێنن.