كۆمسیۆن: ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان تا نیوەڕۆ 31% بوو
(0) /
ڕوانگە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 31٪ بووە.کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ، 31٪ـی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگیان داوە.وتیشی: رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێم تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بەم جۆرەیە؛ پارێزگای هەولێر 34٪، پارێزگای سلێمانی 29٪، دهۆک 31٪ و پارێزگای هەڵەبجەش 33٪ .پێشتر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" پڕۆسەی دەنگدان بە باشی بەڕێوە دەچێت و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەنین".هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە:⬇دەنگدەر: 2 ملیۆن و 900 هەزار كەس
كێبركێ: 15 حزب و هاوپەیمانێتی و دەیان كاندیدی سەربەخۆ
كورسی: 100 كورسی پەرلەمان (پێنج كورسی كۆتا)
كورسی تەرخانكراو بۆ ژنان: 30 كورسی
دابەشبونی كورسییەكان بەپێی پارێزگا:
سلێمانی: 38 كورسی
هەولێر: 34 كورسی
دهۆك: 25 كورسی
هەڵەبجە: 3 كورسی
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
تێبينيێك بنێرە: