بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی كرد
(0) /
ڕوانگە - لەپای ماندوبوون و جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانیان و پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان وپەیوەست بوونیان بەڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و نەبوونی هیچ كێشەو گیرو گرفتێك ، بەڕێز عەمیدی دكتۆر ئارام محەمەد ساڵح ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تری هاوكارمان لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كرد كە بەدڵسۆزانە ئەو كارەی پێیان ڕاسپێردرابوو وەك خۆی و بەسەر كەوتویی جێبەجێیان كرد .
هەروەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی لەسەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەكەوە ، داواش لە هاوڵاتیان دەكات بەشێوەیەكی شارستانیانە خۆشییەكانیان دەرببڕن .
تێبينيێك بنێرە: