دوو کارمەندی پۆلیس و هاوڵاتییەک لە سلێمانی بریندار بوون
(0) /
ڕوانگە ـ ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024/10/24 بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، لە بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لە شارى سلێمانی سێ کەس برینداربوون.
بەپی زانیاریەکانی پەیامێری ڕوانگە، رووداوەکە لە بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لە شارى سلێمانی ڕویداوە و بو هۆیەشەوە دوو کارمەندی پۆلیس و هاوڵاتییەک بریندار بوون.
هەربەپی زانیاریەکان کێشەی دووژمنداریی لە نێوان دولایەندا هۆکاری ڕودانی ئەو ڕووداوەبووە و بەهۆی تەقەکردنەکەوە کەسێک کە ئامانجی تەقەکەرەکە بووە بەسەختی بریندار بووە و کارمەندێکی پۆلیس و ئەفسەرێکیش بە سووکی برینداربوون
تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

تێبينيێك بنێرە: