ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواداچوون بۆ چەند کێشەیێک دەکات
(0) /
ڕوانگە - ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواداچوون بۆ کێشەی پەروەردە و تەندروستی لە پارێزگاکەدا دەکات.
بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئەمڕۆ سێشەممە 2024/11/12 ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆدەبێتەوە و ئەنجوومەنەکە میوانداریى هەردوو بەڕێوەبەرى پەروەردە و تەندروستیى کەرکوک دەکات و تیایدا گفتوگۆ لەسەر پێداچوونەوە بە شێوازى کارەکانى ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە و چارەسەرکردنى کێشەکانیان دەکرێت.
هەر بەگوێرەى بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکە، ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک دەنگ لەسەر لۆگۆى نوێى پارێزگاى کەرکوک دەدات.
تاوەکو ئێستا لایەنە نارازییەکانى کەرکوک کە خاوەنى حەوت کورسین، بەشداریى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنەکە ناکەن و چاوەڕوانن دادگاى کارگێڕیى بڕیار لەبارەى ئەو کۆبوونەوەیە بدات کە لە 10ـى ئاب لە هۆتێل رەشیدى بەغداد ئەنجامیدا و بڕیارى یەکلاییکردنەوەى پۆستەکانى حکومەتى خۆجێی کەرکوک دران.
تێبينيێك بنێرە: