داوادەکرێت دەرچووە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق دابمەزرێن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان عێراق دکتۆر غالب محەمەد


Nov 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دکتۆر غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لەسەر جێبەجێنەکردنی یاسای دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان سکاڵامان لەسەر مەسرور بارزانی و ئاواتی شێخ جەناب تۆمار کردووە.

وتیشی:" سكاڵاكەمان لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب  و وەزیری دارایی عێراق  وەرگیراوە.

دکتۆر غالب محەمەد عەلی، ڕونیشیکردەوە:" لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، سكاڵایەكمان لە (١٧/١٠/٢٠٢٤)لەسەر هەر یەك لە مەسرور بارزانی و ئاواتی شێخ جەناب تۆمار كرد ، لە ئێستادا وەك سكاڵا وەرگیراو و كات بۆ جەلسەی دادگاكە دانرا، ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری تۆمارکردنی سکاڵاکەش دەگەڕێتەوە بۆ   جێبەجێنەکردنی یاسای ژمارە 67 ی ساڵی 2017 کە تایبەتە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان.

دکتۆر غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاکرایشیکرد:"داوامانكردوە یاسای دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان جێبەجێبکرێت و دەرچووە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق دابمەزرێن.