حەکیم بۆ سەردانی هەولێری کرد؟ بەرپرسێکی باڵای پارتی وەڵامی داوەتەوە

(0) / / كوردستان / سەید عەمار حەکیم


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەید عەمار حەکیم بۆ نزیککردنەوەی کورد سەردانی هەرێمی کردووە.

ئەو بەرپرسەی پارتی هەروەها ئاشکرای کردووە کە هەوڵێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان کورد و سوننە و بەشێک لە لایەنە شێعەکان هەیە.

فازڵ میرانی هەروەها باسی ئەوەشیکردووە کە هەوڵەکانی حەکیم بۆ نزیککردنەوەی کوردە لە بەشێک لە شێعەکان. ئەڵبەت ناوبراو ئاماژەی بەو لایەنە شێعانە نەداوە کە لەم هاوپەیمانییەدا شوێنیان نابێتەوە.

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە بڕیارە لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێی ئەو داواکارییە بکرێت./.