سێ بەرپرسی ئەمنی عێراق لە لایەن مستەفا کازمییەوە بەرزترین پلەی سەربازییان پێبەخشرا
(0) /
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق پلەی سەربازی سێ بەرپرسی ئەمنی ئەم وڵاتەی بۆ بەرزترین پلە بەرز کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، پلەی سەربازی سێ بەرپرسی باڵای ئەمنیی بۆ بەرزترین پلەی سەربازی بەرزکردووەتەوە.
ئەو کەسانەش بریتین لە عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان، ئەحمەد ئەبوڕەغیف بەرپرسی بەشی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ و محەممەد بەیاتی یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری سەربازی.
پلەی سەربازیی ئەو سێ بەرپرسە بۆ ژنڕاڵ بەرز بووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆکاری بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی ئەو کەسانەی بۆ دەسکەوت و کارنامەی کرداریی ئەوان گەڕاندووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: