لاهور شێخ جەنگی کۆتا وەڵامی دایە مەکتەبی سیاسی یەکێتی
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی کۆتا وەڵامی دایە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی، ئەویش ڕەتکردنەوەی نووسراوێکی دەستەی کارگێڕی و داواکارییەکانی بووە.
بۆ دووەم جار ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد و بە فەرمی لە نووسراوێکدا داوایان لێکردبوو کە کوردستان بە جێ بێڵێت، ئەویش ڕەتیکردووەتەوە و تەنانەت دەیەوێت لە سەر ناوەڕۆکی ئەو نامەیە سکاڵا لە سەر بڕیاردەری مەکتەبی سیاسی یەکێتی تۆمار بکات.
ناوەڕۆکی نووسراوەکەش ئەوە بووە کە لاهور شێخ جەنگی تا پاش هەڵبژاردنەکانی عێراق کوردستان بە جێ بێڵێت و لە بەرامبەردا هێزێکی تایبەت ئەرکی پاراستنی ماڵ و کەسە نزیکەکانی لە ئەستۆ بگرێت و دۆسیەکانی دادگاش رابگیرێن./.
تێبينيێك بنێرە: