پاکستان: پاڵپشتی لە تاڵیبان ناکەین
(0) /
وتەبێژی سوپای پاکستان بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەم وڵاتە لە پێناو دابینکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان وتی کە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی تاڵیبان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کابوڵ ناکەین.
ژنڕاڵ بابر ئیفتخار وتی کە پاکستان بەردەوام هەوڵی دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ئەفغانستان داوە و سەرکردەکانی ئەو وڵاتەش دانیان بەمەدا ناوە.
ناوبراو هەروەها وتی کە هەر بڕیارێک سەبارەت بە داهاتووی ئەفغانستان و پرۆسەی ئاشتی پەیوەندی بە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتەوە هەیە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی پاکستان وتی کە تەنیا ئامانجی ئێمە ئاشتی بەردەوامە لە ئەفغانستان.
ناوبراو سەبارەت بەوەی کە ئایا تاڵیبان بە ئاسانی دەتوانێت پایتەختی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، وتی: ئەفغانستان هەمان وڵاتی ساڵانی نەوەدەکان نییە و ژێرخانەکانی حکومەت بەم ئاسانییە تووشی شکست نابن، بە بۆچوونی ئێمە تاڵیبان هێزی ئەوەی نییە و ئێمەش پاڵپشتی لەو گرووپە ناکەین./.
تێبينيێك بنێرە: