گۆڕان: چوونی هەڵسووڕاوەکانمان بۆ ناو پارتی درۆیە

(0) / / كوردستان / گۆڕان


Sep 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر ڕایگەیاند کە چوونی ژمارەیەک هەڵسووڕاوی بزوتنەوەکە بۆ ڕیزەکانی پارتی ڕاست نییە و ئەو کەسانە پەیوەندییان بە گۆڕانەوە نەبووە.

هێمن شێخانی باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ڕۆژی 31 ی ئاب وێنەی پۆلێک گەنج لە لقی دووی پارتی بڵاو بووەتەوە کە گوایە ئەوانە هەڵسووڕاوی گۆڕانن و چوونەتە ڕیزەکانی پارتی.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە لە وێنەکاندا دیارن، یەک ڕۆژیش ئەندامی گۆڕان نەبوون، نەک هەر ئەوەندە، بەڵکوو یەک کەسیشیان هەولێری نەبوون./.