نوێترین هەڵوێستی پارتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

(0) / / كوردستان / سەرۆک کۆماری عێراق


Oct 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە میانەی سەردانی شاندەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ سلێمانی، هەڵوێستی فەرمی ئەو حیزبە لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا کرا.

مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە بەڵام پشکی لایەنێکی دیاریکراو نییە.

ناوبراو وتی کە لە کۆبوونەوەکەی هەر دوو شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی باسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.

وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند کە دواتر بۆ دابەشکردن و یەکلاکردنەوەی پۆستەکان لێژنەیەک پێک دەهێندرێت./.