قوباد تاڵەبانی داوای چی لە ئەڵمانیا کردووە؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Nov 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە ئەڵمانیا کرد کە لە بواری چاکسازیدا هاوکاری هەرێم بکات.

قوباد تاڵەبانی لە میانەی چاوپێکەوتنی کلێمێنس سێمتنەر سەرکۆنسووڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو لای دووپات کردەوە.

ناوبراو داوای لە کۆنسووڵی ئەڵمانیا کرد کە وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشچوونی پلانی چاکسازییەکان هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات./.