وەزیری بەرگری ئەمریکا: هەولێر هاوبەشێکی گرنگی واشنتنە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Nov 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە هەولێر هاوبەشێکی گرنگی واشنتنە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی مەسرور بارزانی لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بە گرنگییەوە باسی ڕۆڵی کاریگەر و پێگەی مەسعود بارزانیی لە هەرێم و عێراق کرد.

ناوبراو وتی کە واشنتن پابەندە بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە هاوکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا، جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە./.