لە شەنگال چی دەگوزەرێت؟
(0) /
قایمقامی شەنگال ڕایگەیاندووە کە هێزێک بە ناوی ئیدارەی خۆسەر و دیمۆکراتی لە شەنگال، بە فەرمانێک دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکومەتی ڕاگرتووە.
مەحما خەلیل ڕایگەیاندووە کە هێزێک بە ناوی ئاسایشی خۆسەر و دیمۆکراتی، فەرمانێکیان بڵاو کردووەتەوە کە لە ناو شار و دەوروبەری شەنگال دەبێت سەرجەم کارەکانی دام و دەزگا حکومییەکان بۆ کاتێکی نادیار ڕابگیرێت.
بە وتەی ناوبراو، چالاکیی سەرجەم دام و دەزگاکان لە بەیانی ڕۆژی یەک شەممە 12 ی کانوونی یەکەمەوە ڕاگیراوە بۆ ئەوەی کە هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لە شارەکەدا نەبێت.
قایمقامی شەنگال ڕایگەیاندووە کە پارێزگاری نەینەوا بە نووسراو لە دۆخەکە ئاگادار کراوەتەوە تا لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەر بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: