ئایا عەبادی بۆ دەسەڵات دەگەڕێتەوە؟
(0) /
یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کە وەک نوێنەری لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان سەردانی هەولێری کردووە، ئەوەیە کە ڤیتۆی مەسعود بارزانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر کاندیدکردنەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق هەڵبگرێت.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە لایەنەکانی ڕکابەری سەدر دەیانەوێت حەیدەر عەبادی لە ڕیزی کاندیدەکانی سەرۆک وەزیرانیدا بێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵ دەدەن ڤیتۆی پارتی و بارزانیی لە سەر هەڵبگرن و عامریش بۆ ئەم مەبەستە سەردانی هەولێری کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، ئاماژەکانی ئێستای عێراق بۆ ئەوە دەچن کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر بە پاڵپشتی لایەنی ئەمریکی و عەرەبی، دیسانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕابسپێردرێت./.
تێبينيێك بنێرە: