عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی چ هەنگاوێک دەگرێتەبەر؟
(0) /
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکانی لە گەڵ شارەزایان و لێژنە تایبەتمەندەکان بۆ دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە سەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی 7 ی نیسانی 2022 وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە بە ئامادەبوونی ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە بەراوردی نێوان گرێبەستی خزمەتگوزاری و هاوبەش بۆ وەبەرهێنانی نەوت و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی هەرێم وتووێژ کراوە./.
تێبينيێك بنێرە: