لە کۆبوونەوەکەی بارزانی – ئەردۆغان چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Apr 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.

مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 15 ی نیسان لە شاری ئیستەنبووڵ لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەتەوە.

بارزانی ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی عێراق، ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوە.

بە وتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر بەرفراوانترکردنی دەرفەتەکانی هاوکاریی نێوان هەر دوو لا لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کراوەتەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگی و پەیوەندی دووقۆڵی لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردووەتەوە./.