دڵشاد گەرمیانی دەڵێت سەرکردەکانی کۆمەڵ هەڵەیان کردووە

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری


Mar 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە سەر گۆڕینی ناوی کۆمەڵ ڕەخنەی لە سەرکردەکانی ئەم حیزبە گرتووە و ڕایگەیاندووە کە لادانی پاشگری ئیسلامی و سڕینەوەی لا الە الا اللە لە سەر ئاڵاکە، هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەیە.

دڵشاد گەرمیانی وتی: هەموو ئەو قسە و باسە کە ئەم بڕیارەی لە سەر بونیاد نراوە، گوایە پاشگری ئیسلامی بووەتە بەربەست، ئەگەر نا گەورە دەبین و کەسانی دیکە دێنە ناومان و حەوت کورسی زیاد دەکەین، هیچ بە ڕاستەقینە نازانم.

ناوبراو وتی: ئەم ناوگۆڕین و بەرزکردنەوەی درووشمی کرانەوەیە، خەونی خەڵکانێکی دیکە بوو و بەداخەوە بە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر هێنرایە دی، ئەو کرانەوەیە باسی دەکەن زۆر جیاوازە لەو کرانەوەیە خەڵکانی دیکە تامەزرۆیین، لە داهاتووشدا جیاوازییەکان ڕوونتر دەبنەوە./.