وەزیری دارایی عێراق سیستەمی سیاسی وڵاتەکەی بە یارمەتیدەری گەندەڵی ناو دەبات

(0) / / ئاسیا / عێراق


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی عێراق هێرشێکی توندی کردووەتە سەر سیستەمی سیاسی ئێستای وڵاتەکەی و ڕایگەیاندووە کە ئەم سیستەمە یارمەتیدەری گەندەڵی و بەقاچاخبردنی پارەیە.

عەلی عەلاوی ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتن و کاری ژێربەژێری نێوان بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکان ڕۆڵی گرنگی لە دزین و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانەکانی عێراقدا هەیە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دەسەڵاتی خۆین لە پێناو کۆکردنەوەی پارە بەکار دێنن.

وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە بەشی گومرۆکی دەروازە سنورییەکان یەک لەو شوێنانەیە کە زیاترین گەندەڵیی تێدا هەیە.

عەلاوی ڕایگەیاندووە کە بچووکترین پۆست لەو شوێنانەدا بە 50 تا 100 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت./.