شاسوار عەبدولواحید لە سەر ڕووداوەکەی پەرلەمانی کوردستان چی دەڵێت؟
(0) /
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕووداوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی.
شاسوار عەبدولواحید ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە " کاتێک تۆ گوێ لە خەڵک ناگریت، گوێ لە خۆپێشاندەران ناگریت، گوێ لە هەڵبژاردن ناگریت و هەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکەی دەدەیت، پاش هەڵبژاردنەکانیش هەوڵی کڕینی ئەندامە دەرچووەکان دەدەیت، دواتریش ئەوەی بۆمان دەمێنێتەوە لە ناو پەرلەمان گوێیان لێ ناگرن و ناهێڵن قسە بکەن و هیچ پرۆژەیەکیان بە هەند وەرناگرن، ئیتر چاوەڕێی چی دەکەن؟ چاوەڕێن گوڵتان تێ بگرن؟".
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە " هەموو جیهان تێدەگەێنین کە چ جۆرە عەقڵیەتێک ئێستا لە هەرێم حوکم دەکات و چۆن میدیا و چالاکوان و ئەندام پەرلەمان بێدەنگ دەکات و چۆن کوردستان بەرەو سیستەمێکی دیکتاتۆری بنەماڵەیی مافیاگەرایی نادامەزراوەیی دەبەن ".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە کە چاوەڕوانی هەڵوێست و کاردانەوەی تر بن لە ئێمە و ئەندام پەرلەمانەکان و نەوەی نوێ بە گشتی./.
تێبينيێك بنێرە: