دادوەرێکی دادگاییکردنی سەدام بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
(0) /
یەکێک لە دادوەرەکانی دادگاییکردنی سەدام بە هۆی توشبوونی بە کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی گیانی لە دەستدا.
دادوەر محەممەد عەریبی یەکێک لەو دادوەرانە بووە کە دیکتاتۆری پێشووی عێراقی دادگایی کرد.
ناوبراو ساڵی 2004 بووە دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق و لە ساڵی 2006 سەرۆکایەتی دووەم قۆناغی دادگاییکردنی سەرکردەکانی بەعسی کرد.
عەریبی لەدایکبووی ساڵی 1969 ی کەڕادەی بەغدا بووە و دەرچووی بەشی یاسا لە زانکۆی بەغداش لە ساڵی 1992 بووە./.
تێبينيێك بنێرە: