نێچیرڤان بارزانی: دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکان بە ڕاوێژی لایەنە سیاسییەکان بووە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە ڕاوێژی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بووە.
نێچیرڤان بارزانی وتی کە لە پاش ڕاوێژ لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، 18 ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاریکراوە.
ناوبراو وتی کە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ئەستۆی سەرۆکایەتی هەرێمە.
بارزانی هیوای ئەوەی خواست کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هاوکاری بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: