سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشان کرا
(0) /
سەرۆک کۆماری ئێران سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتەی دەستنیشان کرد. عەلی شەمخانی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەم پۆستەدا بوو.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان بووە سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.
ناوبراو تەمەنی 62 ساڵە و سەرۆکی سەنتەری ستراتیژیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە و پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران و سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەو هێزە بووە.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان کە پلە سەربازییەکەی لە سوپای پاسداراندا لیوایە، دەرچووی بەشی دکتۆرای ددان لە زانکۆی تاران و هەروەها ماستەر لە زانستی بەرگری و دکتۆرای بەڕێوەبردنی ستراتیژییە لە زانکۆی باڵای بەرگری نیشتمانیی ئێران./.
تێبينيێك بنێرە: