عێراق: داعش زیانی زۆری پێگەیشتووە و بە هەڕەشە دانانرێت
(0) /
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە داعش بە هەڕەشەیەکی جیدی و مەترسییەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە دانانرێت.
سەباح نەعمان ڕایگەیاند کە لێکدانەوە و تاوتوێکردنی مەترسییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش، تێڕوانینی هێزە چەکدارەکان بە تایبەت دەزگای دژە تیرۆری عێراقە و وتی: ئەم گرووپە لە ئێستادا بە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دانانرێت و لە ڕووی فەرماندەیی، لۆجستی و داراییەوە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە ئێستادا لە عێراق دەبینرێت، پاشماوەی تیرۆریستانە لە ناوچە شاخاوی و دوور لە شارەکان.
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە داعش بە مەترسی دانانرێت بەڵام ماوە ماوە بۆ سەلماندنی بوونی خۆی پەنا بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی دەبات.
وتیشی کە سەرکردەی داعش لەم ماوەیەدا لە سوریا کوژرا و ئەمەش پیشاندەری لەدەستدانی توانای فەرماندەیی ئەم گرووپە تیرۆریستییەیە و هەروەها بەڵگەیە لە سەر کۆتایی هاتنی داعش.
تێبينيێك بنێرە: