هەسەدە: لە دژی ئێران ناچینە هیچ شەڕێکەوە

(0) / / ئاسیا / فەرهاد شامی داعش


Aug 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاند کە لە هیچ شەڕێکی دژ بە ئێراندا بەشداری ناکەن.
فەرهاد شامی بەرپرس لە بەشی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاندووە کە پرسی ڕوبەڕوبونەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە باس نەکراوە و ئەم هێزانە بە هیچ شێوازێک هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕ لە هیچ بەرەیەکدا نادەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەسەدە تەنیا گرنگی بە ڕوبەڕوبونەوەی داعش دەدات و ئامانج لە بڵاوبوونەوەی وەها دەنگۆیەک، تێکدانی سەرنجی هێزەکانی هەسەدەیە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان.