لەتیف ڕەشید: هەڵوێستمان بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین نەگۆڕە
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق جارێکی دیکە جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و مافە ڕەواکانی ئەوان کردەوە.
لەتیف ڕەشید لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی فەڵەستینی داگیرکراو، ئیدانەی دەسدرێژی و تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی ئیسرائیلی کرد.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین بەجێ بێنن.
تێبينيێك بنێرە: