سەرۆککۆماری عێراق: لە ڕۆژی عاشورادا ئیلهام لە بەهاکانی قوربانیدان وەردەگرین

(0) / / عێراق / ڕوانگه عاشوورا عێراق


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند:" له ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسین و خیزان و هاوەڵانی
سەلامی خوايان لەسەربێت لە ڕۆژی عاشورادا، ئەو بنەمایانە وەبیردەهێنینەوە کە نوێنەرایەتی مەشخەڵێک دەکەن بۆ ڕوناککردنەوەی ڕێگای ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتەی و ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری و سەرکەوتنی ڕاستی.


وتیشی:" لەم بۆنە مەزنەدا ئیلهام لە بەهاکانی قوربانیدان وەردەگرین کە عێراقییەکان  لە بەرامبەر ستەمکاری و تیرۆر و لە پێناو شکۆی میللەت و هاوڵاتیاندا بەهەمانشێوە قوربانی دەدەن
دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ڕونیشیکردەوە:" جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتیمانی و کارکردن لەژێر سایەی نیشتیماندا دەکەینەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی خواستەکانیان.