حکومەتی هەرێم لە سەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگی شکاند

(0) / / كوردستان / جوتیار عادل


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.

جوتیار عادل لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە بوونی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بیانووی لەشکرکێشی بە هێزەکانی تورکیا دەدات.

ناوبراو وتی کە بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان نابێتە لایەنێک لە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی: لە ڕوانگەی ئێمەوە ئامانجی سەرەکی لەشکرکێشی تورکیا بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە./.