عەلی باپیر هۆکاری گۆڕینی ناوی کۆمەڵ ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری


Feb 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند کە بە لابردنی پاشگری ئیسلامی نێوانێکمان لە نێوان خۆمان و کۆمەڵگەکەمان لابردووە و ئەوەمان نەهێشتووە کە خۆمان جیا بکەینەوە لە موسڵمانان.

عەلی باپیر وتی: ئەوەمان نەهێشت کە خۆمان لە موسڵمانان جیا بکەینەوە، پردێکە بۆ نزیکبوونەوە لە هەموو خەڵک، حیکمەتێکی دیکەی بۆ مامەڵەکردنە لە گەڵ دەرەوەی خۆمان.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وتی: ئەمەش واتای ئەوە نییە کە لە داهاتوودا کەسێک دەبینین کە موسڵمان و ئیماندار نەبێت و لە ڕیزەکانی سەرکردایەتیدا بێت بەڵام سوپاسی ئەوانەش دەکەین کە هاوکارمان بێت.

عەلی باپیر وتی: وشەی ئیسلامیمان لابرد و دادگەریمان دانا لە بەر ئەوەی کە ئیسلام بۆ چەسپاندنی دادگەری هاتووە، ئەمەش بە پێشنیاری من و بە زۆرینەی دەنگ کراوە./.