جوتیار عادل هەڕەشە دەکات
(0) /
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی دارایی بۆ وەزارەتی دارایی و توێژینەوەی زانستی تەرخان کراوە.
جوتیار عادل ڕایگەیاند کە ئەو پاڵپشتییە داراییەش بۆ باشترکردنی بەشە ناوخۆییەکان و بارودۆخی خوێندکاران و قوتابیان و زانکۆ و پەیمانگاکانە.
وتیشی کە ئەنجومەنی وەزیران بە توندترین شێواز ئیدانەی بێڕێزی و سووکایەتی بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان لە لایەن هەندێک کەسەوە دەکات و ڕێکاری یاساییش بەرامبەریان دەگیرێتەبەر./.
تێبينيێك بنێرە: