حەکیم لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی توڕەیە
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە ئەو لایەنانە ئاشکرا بکات کە لە پشت کردەوەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی چالاکوانان و خاوەن بیری ئازادن.
سەید عەمار حەکیم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی توندی ئاراستەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی کرد و وتی کە ئەو تاوانە قێزەونە هێشتا بەردەوامە و بەربەستێکە لە بەردەم وتووێژێکی نیشتمانی گشتگیر.
وتیشی کە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم بە زووترین کات ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرا بکات کە لە پشت ئەو کارانەن و توندترین سزاش بە سەر ئەنجامدەرانیدا بسەپێندرێت./.
تێبينيێك بنێرە: