بافڵ تاڵەبانی داوای چی لە هێزەکانی دژە تیرۆر کردووە؟
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژە تیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ئەم هێزە کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی دژە تیرۆر بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی داوایکرد کە هێزەکانی دژە تیرۆر بە هەمان ڕۆحییەت و هەڵوێستی نیشتمانیی خۆیان لە ئەرکەکانیان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان بەردەوام بن.
نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و سەروەری یاسا تاوتوێ کراوە.
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە ئەرکی هێزەکانی دژە تیرۆرە کە هاوکاری و هاوئاهەنگییان لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و هێزی پێشمەرگە هەبێت و هاوشانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر بەردەوام بن، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە./.
تێبينيێك بنێرە: