ئەمریکا لە سەر هەڵبژاردنی لەتیف ڕەشید چ هەڵوێستێکی هەبووە؟
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف ڕەشید ی کرد وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
نێد پرایس لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراقیش وتی کە داوا لەوانەی دەکەین کە حکومەتی نوێی عێراق پێک دێنن کە ئیرادەی خەڵکی ئەم وڵاتە لە پێناو هەبوونی حکومەتێکی بەهێز بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە بەرچاو بگرن.
پرایس وتی کە ئەمریکا داوا لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق دەکات لە توندووتیژی دوور بکەونەوە و کێشەکانی خۆیان بە دۆستانە، ئاشتیخوازانە و لە ڕێگای پرۆسەی سیاسییەوە چارەسەر بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە واشنتن جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆی بە هاوبەشی لە گەڵ عێراق بۆ جێبەجێکردنی پرسە هاوبەشەکان دووبارە دەکاتەوە و لە چاوەڕوانی بەردەوامی هاوکاریی بەهێزی نێوان هەر دوو وڵاتە./.
تێبينيێك بنێرە: