عێراقییەک بۆ دووەم جار بووە سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Oct 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بۆ دووەم جار وەک سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب هەڵبژێردرا.

موئەید ئەللامی بۆ دووەم جار بووە سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب.

لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب لە شاری قاهیرە، ئەللامی سەر لە نوێ بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرایەوە.

لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە ئەللامی کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب./.