سەرۆک کۆماری عێراق یەکەم سەردانی دەرەوەی بۆ کام وڵات بووە؟
(0) /
نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق هەواڵی یەکەم سەردانی دەرەوەی دکتۆر لەتیف ڕەشید ی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە کە ناوبراو لە یەکەم سەردانی دەرەوەی گەیشتووەتە وڵاتی جەزایر.
سەردانەکەش بە مەبەستی بەشداری لە سی و یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە جەزایر بووە.
سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری شاندێک ئەو سەردانەی کردووە و بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و پلانەکانی داهاتووی وتارێک پێشکەش بکات./.
تێبينيێك بنێرە: