حکومەتی عێراق سوپاسی ئایەتوڵڵا سیستانی دەکات
(0) /
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ستایشی هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانیی کرد بۆ پێویستی بەرەنگاربوونەوەی توندڕۆیی و تیرۆریزم.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا لە گەڵ شاندێکی مەسیحیی ئیتالیا ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆبوونەوە ژێرخانی پلانەکانی ڕوبەڕوبونەوەی توندڕۆییە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە سەر ئەو بنەما دەوڵەمەندەی ئایەتوڵڵا سیستانی، هەوڵ دەدرێت سەرجەم لایەنەکان، چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بەرپرسانی حکومەتی عێراق بۆ وتووێژی نیشتمانی هان بدرێن./.
تێبينيێك بنێرە: