ژمارەی بنکە و بارەگا ئەمنی و سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
(0) /
سەرچاوەیەکی ئەمنی ژمارەی بنکە و بارەگا ئەمنی و سەربازییەکانی تورکیای لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.
ئەو سەرچاوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 50 بنکەی سەربازی و ئەمنیی تورکیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە کە 21 لەوانەش بنکەی سەرەکین.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەو بنکە سەربازی و ئەمنییانەی تورکیا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکانن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بنکە هەواڵگرییەکانی تورکیا بە ناوی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی یان کۆمپانیاوە چالاکی دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: