ئەو درۆنە لە سنوری هەولێر کەوتە خوارەوە، چی بوو؟
(0) /
درۆنێکی چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانان بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرەکە کەوتە خوارەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی په‌یجی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنج شەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022)، کاتژمێر 19:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، كه‌وته‌خواره‌وه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتەوە.
دژه تیرۆری كوردستان هاونیشتمانییان دڵنیادەكاته‌وه، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی به‌حركه، تۆڵه مه‌هدی خۆشناو تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، درۆنه‌كه له چۆڵه‌وانییه‌كی جێژنیكان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه./.
تێبينيێك بنێرە: