سۆران عومەر زانیارییەکی نوێ لە سەر حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / سۆران عومەر عێراق


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ماوەی سێ مانگە کار لە سەر دۆسیەیەک دەکات کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیای کار دەستیان بە سەر چەندین کێڵگەی نەوتی عێراقدا گرتووە و نەوتەکەیان فرۆشتووە و پارەکەشیان بردووە و بۆ وەزارەتی دارایی و مووچە و پرۆژە و خەڵکی کوردستانیان خەرج نەکردووە.
سۆران عومەر وتی کە لە ڕێگای داواکاری گشتی عێراقەوە داوای جوڵاندنی سکاڵای نوێ لە سەر حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکان – ئاشتی هەورامی – و کۆمپانیای کار و هەروەها داوای ئەنجامی دوو سکاڵا کۆنەکەی سەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەکەن کە لە ساڵی 2010 ەوە کێڵگەی نەوتی خورمەڵەیان دەست بە سەردا گرتووە و موڵکی عێراق بووە، لە ساڵی 2014 تا 2017 دەستیان بە سەر نەوتی کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤانا و جمبور و خەباز و بابەگوڕگوڕدا گرتووە و نەوتەکەیان فرۆشتووە و داهاتەکەشی دیار نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەدەر لەوە کێڵگەی کۆرمۆری داناغاز عێراق داوای دەکاتەوە و وەک خورمەڵە هی هەرێم نییە./.