نێچیرڤان بارزانی: لە هەرێمەوە هیچ هەڕەشەیەک لە سەر ئێران قبووڵکراو نییە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عێراق نێچیرڤان بارزانی


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە هەولێر پابەندی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بەغدایە و موڵەتی ئەوە نادات لە هەرێمەوە هیچ هەڕەشەیەک لە سەر ئێران هەبێت.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە شاری هەولێر لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراق و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.
نێچیرڤان بارزانی لەو کۆبوونەوەدا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دراوسێی گرنگ ناو برد و جەختی لە سەر گرنگی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاران کردەوە.
ناوبراو وتی کە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی تاران و بەغدایە و موڵەتی ئەوەش نادات کە لە هەرێمەوە هەڕەشەیەک لە سەر ئێران هەبێت.
بااڵیۆزی ئێرانیش بە ئاماژە بە گرنگی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و عێراق و هەرێمی کوردستان، ستایشی هاوکارییەکانی هەرێمی بۆ زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کرد.