کۆمەڵ شکستی هەوڵەکانی بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی ئیسلامی ڕاگەیاند
(0) /
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند کە تا ئێستا لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتنی پێکهێنانی هاوپەیمانی و لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق.
محەممەد حەکیم ڕایگەیاند کە هەوڵەکان لەو پێناوەدا بێئەنجام بوون.
ناوبراو وتی کە سەرەڕای بێئەنجامبوونی کۆبوونەوەکان بەڵام وتووێژەکان بەردەوام دەبێت تا یەکی ئایار وەک دوا وادەی پێشکەشکردنی هاوپەیمانی بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق./.
تێبينيێك بنێرە: